وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دیکەی مووچهی راگەیاند
مووچهی پێشمهرگهی تێدایه
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی دیکەی مووچەی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی خشتەکە دابەشکردنی مووچە بەمشێوەیە دەبێت:.
یەكەم: سێ شەممە 12/6/2018
1_ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان
2_ هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە
دووەم: چوار شەممە 13/6/2018
1_ وەزارەتی ناوخۆ
2_دەزگای ئاسایش
3_ پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن
4_ خانەنشینی پێشمەرگە
سێ هەم: پێنج شەممە 14/6/2018
1_ خانەنشینی شارستانی
2_ هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتیەكان