ئه‌ندامێكى ديكه‌ى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى يه‌كێتى كۆچى دواييكرد
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆچى دواييكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له كۆمه‌ڵگه‌ى پزيشكى فاروق له شارى سلێمانى، به هۆى نه‌خۆشييه‌وه، عه‌بدولره‌زاق فه‌يلى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆچى دواييكرد.
كۆچى دوايى عه‌بدولڕه‌زاق فه‌يلى دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مساڵ عادل موراد، سه‌رۆكى كۆچكردووى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى يه‌كێتى له ئه‌ڵمانيا به هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دواييكرد.

عه‌بدولڕه‌زاق فه‌يلى، له‌دايكبووى (1945)هو له ژيانى سياسى و پێشمه‌رگايه‌تى خۆي‌دا چه‌ندين پله و پۆستى جياجياى له حزب و حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه.
پێشتر پۆستى وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاوكارى هه‌بووه له كابينه‌ى حكومه‌ت له ئيداره‌ى سلێمانى و ماوه‌يه‌كيش لێپرسراوى مه‌كته‌بى رێكخستنى يه‌كێتى بووه و دوايين پۆستيشى به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى بووه.