ئه‌ردۆغان: چیتان له ده‌ست دێت بۆ ده‌ركردنی كورد بیكه‌ن
ڤیدیۆیه‌كی دزه‌پێكراوی بڵاوده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
گرته ڤیدیۆییه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران قسه بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌ڵێت: "هه‌رچی له‌ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان".
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سكای نیوز، ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان، له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه به هاندان بۆ توندوتیژی و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یڵێم له نێوان خۆمان بێت و نه‌درێته راگه‌یاندن، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر برا و هاوكارانمان (له ئاكپارتی) له پارێزگاكانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵات، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و كاری زیاتر بكه‌ن، هه‌رچی له‌ده‌ستتان دێت بیكه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌وه كارێكی گرنگه بۆ ئێمه".
ئه‌ردۆغان به به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په‌دا بچنه‌وه و رێگه‌یه‌كی گونجاوتر هه‌ڵبژێرن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا، به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، هه‌ده‌په ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان به هه‌ڕه‌شه‌كردن و چاوترساندنی ده‌نگده‌رانی لێكداوه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ناوه‌نده سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر "فرت و فێڵ و به‌رتیل پێدان و ته‌نانه‌ت ترساندنیش" بۆ كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
به گوێره‌ی یاساكانی توركیا، ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی 10% هه‌ڵبژاردن نه‌بڕێت، ناگاته په‌رله‌مان، به‌مه‌ش زۆربه‌ی كورسییه‌كانی خوولی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا، بۆ حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندووه، پێشبینی ده‌كرێت دووچاری ئه‌و مه‌ترسییه ببێته‌وه و نه‌توانێت به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت.
له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كه و گه‌یشتنی نوێنه‌رانی هه‌ده‌په به په‌رله‌مان، ئاكپارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی، زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ا. م