رۆژنامه‌يه‌كى رووسى: توركيا پرۆژه‌ى "رۆژئاڤا"ى له‌ناو برد
به پاشه‌كشێى كورد بۆ ئه‌و به‌رى فورات كۆتايهات

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (ئوراسيا ده‌يلى) رووسى له وتارێكدا باسى له هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ گه‌مارۆدانى كورد له رۆژئاواى كوردستان "رۆژئاڤا" يان كوردستانى سووريا كردووه و رايگه‌ياندووه، خه‌ونى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنى "كوردستانى سووريا" به پاشه‌كشێى كورد بۆ رۆژئاواى فورات كۆتايهات.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
"توركيا زۆر شتى له باكوورى سووريا به‌ده‌ستهێنا، كه ناوچه‌ى كوردستانى سووريايه. له ژێر فشارى توركيا، تا دێت سنوورى هه‌رێمايه‌تى ئه‌و كوردستانه به‌رته‌نگ ده‌بێته‌وه. له به‌رژه‌وه‌ندى توركيايه ديسان كورد له منبج بكشێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌وان بۆ جيهانى دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه منبج وه‌ك خه‌ڵاتێك پێشكه‌شى توركيا ناكه‌ن".
"به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌وان ناچار ده‌كرێن بۆ ئه‌وه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه توركيا و ئه‌مه‌ريكا زنجيرهيهك كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى و ديپلۆماسييان ئه‌نجامدا. گه‌يشتنه دانانى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ منبج. خاڵى يه‌كه‌مى نهخشهكهيان پاشهكشێكردنه به كورد و گواستنهوهيانه بۆ خۆرئاواى رووبار‌ى فورات".
"رێككارييهكانى ئه‌نقه‌ره و واشنتن هێشتا ته‌واو نه‌بوونه. هه‌ردوولا ده‌بێت له‌سه‌ر وردهكارييهكانيش بگه‌نه رێككه‌وتن. هه‌ردوو هاوپه‌يمان له ناتۆ هه‌ندێك ناكۆكييان هه‌يه. به‌ڵام كورد له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا لايه‌نێك نييه له رێككه‌وتنى ئه‌و دوو وڵاته. به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نيا چاودێرێكى گوێڕايهڵن".
"زانيارييه‌كانى گه‌يشتوو، ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان خيانه‌تيان له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كورد كرد. ئه‌وه‌ش سه‌ريكێشاوه بۆ دابه‌شبوونى ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه). به‌شێكيان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هاوڕێى ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وام بن. به‌شێكيشيان پێيان وايه پێويسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ديمه‌شق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ونه دانووستانى بێ مه‌رجه‌وه".
"ئێستا دوو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌به‌رده‌م يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى(په‌يه‌ده)دا هه‌يه. ئه‌وانيش: يه‌كه‌م: داماڵينيان له چه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كه قورسه‌كان، كه پێشتر ئه‌مه‌ريكييه‌كان پێيان دابوون. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكى زۆره، چونكه به‌رپرسانى ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێن: ئه‌وه به‌شێكى دانه‌بڕاوه له رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ريكا و توركيا سه‌باره‌ت به منبج".
"وه‌رگرتنى ئه‌و چه‌كانه له ئه‌مه‌ريكا ره‌گه‌زێكى گرنگى په‌يوه‌ستبوونى كورده‌كانه به هه‌ژموونى ئه‌مه‌ريكاوه له ناوچه‌كه. ئامرازێكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دڵسۆزى تهواوهتيان بۆ ئه‌مه‌ريكا. ئه‌گه‌ر يه‌كينه‌كانى يه‌په‌گه سازش له‌و پرسه بكه‌ن، ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه ته‌نيا له شه‌ڕكردن و شه‌ڕنه‌كردن ناوه‌ستێت، به‌ڵكو پرسيارى سه‌ره‌كى له باره‌ى مانه‌وه‌يان وه‌ك هێزى سه‌ربازى دێته ئاراوه".
"هه‌ڕه‌شه‌ى دووه‌ميش ئه‌وه‌يه: ئه‌مه‌ريكا ده‌ستبه‌رداريان بێت به ته‌واوه‌تى و به ته‌نيا سه‌رگه‌ردان بن. له يه‌ك كاتدا رووبه‌ڕووى هاوپه‌يمانى دژه كوردى (توركيا، ئێران، سووريا) ببنه‌وه. به‌و پێيه‌ى ئه‌و سێ وڵاته كورد به هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى زۆرێك له كێشه‌كانيان ده‌زانن. هه‌ر سێ پايته‌ختى ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌يانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه، به يه‌كجارى كۆتايى به پرۆژه‌ى كوردستانى سووريا (رۆژئاڤا/ رۆژئاواى كوردستان)" بهێنن.
ئ.ر