جلی هاوسەرەکەی ترەمپ هەرا دەنێتەوە
ترەمپيشى هێناوه‌ته ده‌نگ

K24 - هه‌ولێر:
بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەبارەی پەنابەرانی مەکسیک، له‌سه‌ر ئاستی جیهان مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، بڕیاره‌كه تایبه‌ت بوو به جیاكردنه‌وه‌ی منداڵانی بچووك و ساوای په‌نابه‌ره مه‌كسیكییه‌كان له‌سه‌ر سنوور.
بەگوێرەی بڕیارەکەی ترەمپ، ئەگەر پەنابەران بە نایاسایی بچنە ناو خاکی ئەمەریکا، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دایک و باوکان زیندانی دەکرێن و منداڵەکانیش بۆ سەنتەری تایبەت دەگوازرێنەوە و له‌وان جیاده‌كرێنه‌وه.
ميلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ و خانمی یەکەمی ئەمەریکا، لەبارەی ئەو کێشە نوێیەی وڵاتەکەى، سەردانی ویلایەتی تێکساسی کرد، بەڵام ئەو چاکەتەی لەبەری کردبوو دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ميلانيا له‌و سه‌ردانه‌دا، چاکه‌تێکی ره‌نگ سه‌وزی زه‌یتوونی پۆشیوه و لە پشتەوەی نووسراوە "من بە راستی گوێى پێناده‌م، ئەی تۆ؟"
میدیاكان و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نووسینی سەر ئەو چاکێتەیان بە سیاسەتی خانمی یەکەمی ئەمریکا لەبارەی پەنابەران وەسفکرد، ترەمپش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرگری لە خێزانەکەی کرد و نووسیویەتی: "ئەوەی لەسەر پشتی چاکێتی میلانیا نووسراوە، ئاماژەیە بۆ هەواڵی ساختەی میدیاکان، میلانیا دەزانێت ئەوان چەند ناڕاستگۆن و هه‌ر بەراستیش ئەو چیدی گوێیان ناداتێ."
هـ. ج