سه‌در شیعه‌كانی كۆكرده‌وه و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكهێنا
موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی 184 كورسی شیعه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی پیكهێنا .. كورد و سوننه‌ی تیا نییه
K24- هه‌ولێر:
وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی سائیرون جه‌ختی كرده‌وه، به‌منزیكانه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی "ئه‌و كوتله‌ی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێویسته" راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌عفه‌ر مووسه‌وی دووپاتیكرده‌وه، "سه‌رجه‌م ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشتر له‌نیوان سه‌در و لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجامدرابوون كاریان پێ ده‌كرێت و دوا رێككه‌وتنیش كه دوێنێ له‌نێوان سائیرون و نه‌سر كرا كاری رێككه‌وتنه‌كانی پێشخۆی ته‌واو كرد".
وته‌بێژی سه‌در روونیشی كرده‌وه، "هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به چاكسازی هه‌بێت، ده‌رگاما به‌ڕوویدا كراوه‌یه، به‌منزیكانه‌ش گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێویسته، راده‌گه‌یه‌ندرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر كوتله‌ی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 54 كورسی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی شیعه له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی رێككه‌وتوون، له‌وانه‌ش كوتله‌ی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در كه خاوه‌ن 47 كورسییه، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی خاوه‌ن 22 كورسی، ره‌وتی حیكمه به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم خاوه‌نی 19 كورسی، ئێواره‌ی دوێنێش سه‌در له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری ئێستای عێراق و سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی نه‌سر هاوپه‌یمانێتییه‌كی راگه‌یاند.
له‌كاتێكدا گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌كۆی 329 كورسی په‌رله‌مانی پێویستی به زیاتر له 166 كورسی هه‌یه، به‌و رێككه‌وتنانه‌ش، موقته‌دا سه‌در به كۆكردنه‌وه‌ی 184 كورسی توانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێك بهێنێت و، ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌در له‌گه‌ڵ رێككه‌وتووه، له شیعه مه‌زهه‌به‌كانن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا تائێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان سه‌در و لایه‌نه كورد و سوننه‌كاندا نه‌كراوه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای فیدراڵ پێویسته ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن دووباره هه‌ژمار و هه‌لاوێر بكرێنه‌وه، كه له‌وانه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا بێن.
H.B