به‌وێنه .. بكوژی خانه‌واده‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆن له حه‌مرین ئاشكرا بوو
هێرشبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ 5 كه‌سی دیكه به ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆن و دایك و سێ خوشكی كوشتووه
K24- هه‌ولێر:
سایتی "فورات ئه‌لئه‌خباری" عێراقی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تاوانباره‌ی 4 ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆنی له ناوچه‌ی حه‌مرین كوشتووه، به‌رپرسی كوشتنه‌كانی رێكخراوی به‌دره له ناوچه‌ی میقدادیه.
ئه‌و سایته ئاشكرایكردووه، تاوانباره‌كه ناوی زیاد خه‌لفیه‌یه و به‌رپرسی كوشتنه‌كانی رێكخراوی به‌در و ئامر لیوای 24 حه‌شدی شه‌عبییه له میقدادییه، له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر خانه‌واده‌ی فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن خۆی له ماڵه‌وه نه‌بووه، له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه به دوو ئۆتۆمۆبیلی ده‌بڵ ئه‌كسڵی سه‌ربازی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره و دایك و سێ خوشكه‌كه‌ی كوشتووه.
وه‌ك ئه‌و سایته ئاماژه‌ی پێكردووه، وێنه‌ی تاوانباره‌كان له كامێراكانی چاودێری ماڵی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كۆمسیۆن تۆماركراوه و ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵیش تێبینی رووداوه‌كه‌یان كردووه.

زیاد خه‌لیفه كه تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و 4 هاووڵاتییه‌ی به‌سه‌ریدا ساغ بووه‌ته‌وه، ئێستا له گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری قه‌زای میقدادییه ده‌ژیت و دوو باره‌گای هه‌یه، یه‌كێكیان له حه‌ی عه‌سكه‌رییه و ئه‌وی دیكه‌شیان له باره‌گای فه‌یله‌قی پێشووه له ناوچه‌ی ناسریه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئاخۆ تۆمه‌تباران فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه یان نا، وێڕای ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ش ئاشكرا نه‌بووه.
دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌لیانكوتایه سه‌ر ماڵی فه‌رمانبه‌رێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی حه‌مرین له پێكهاته‌ی توركمان، به‌ڵام له‌كاتی هێرشه‌كه خۆی له‌ماڵه‌وه نه‌بووه، كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه ته‌رمی دایكی له‌گه‌ڵ سێ خوشكه‌كه‌ی به كوژراوی بینیوه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یك شایه‌تحاڵ ئاشكرایانكرد، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و گومانیان هه‌بوو كه یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان به‌رپرسی كوشتنه‌كانی رێكخراوی به‌دره له میقدادییه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌یری كامێراكانی چاودیری ماڵه‌كه‌یان كردووه، ده‌ركه‌وتووه، كه زیاد خه‌لیفه و 5 كه‌سی دیكه ده‌ستیان له كوشتنی خانه‌واده‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره هه‌بووه.
H.B