شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت

كەش و ھەوای شارەكانی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە ھەولێر و دھۆك بەرزترین پلەی گەرمی 43 پلە و لە سلێمانی 42، كەركووكیش وەك ھەمیشە لە شارەكانی دیكە گەرمتر دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی دەگاتە 44 پلەی سیلیزی.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی پلەی گەرما دابەزێت، بە جۆرێك بەرزترین پلەی گەرمی لە شارەكانی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت، لە ھەولێر 41 پلە و لە سلێمانی 40 و لە دھۆك 39 پلە و لە كەركووك 42 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی