یاریزانێكی ناسراوی عێراقی بووه هۆی پێكدادانی 5 ئۆتۆمۆبیل له شاری هه‌ولێر
رووداوه‌كه له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بووه
K24- هه‌ولێر:
مه‌هدی كه‌ریم، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كه خه‌ڵكی به‌غدایه و به‌سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر بووه هۆی پێكدادانی 5 ئۆتۆمۆبیل.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان روویداوه و، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له زیانی ماددی كه به‌و 5 ئۆتۆمۆبیله گه‌یشتووه، هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی، رووداوه‌كه دوای ئه‌وه روویداوه، كاتێك مه‌هدی كه‌ریم به ئۆتۆمۆبیلهكهیهوه خۆی به ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی جۆری تویۆتا كیشاوه و دواتر خۆی پێ كۆنترۆڵ نه‌كراوه و له سێ ئۆتۆمۆبیلی دیكه‌شی داوه.
پیش‌تر له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سعوودیه، مه‌هدی كه‌ریم به‌فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له یاریكردن راگه‌یاند.
H.B
