پۆلیسی راپه‌ڕین ته‌رمی ژنێكی نه‌ناسراو ده‌دۆزێته‌وه
ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه و داوایه‌كیش ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات

K24 - راپه‌ڕین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، ته‌رمی ژنێكی نه‌ناسراو له ناو بیری گوندێكی سنووری ناحیه‌ی چوارقوڕنه دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ته‌رمی ژنه‌كه له‌ناو بیرێكی گوندی (دووگردكان)ی سنووری ناحیه‌ی چوارقوڕنه، به خنكاوی دۆزراوه‌ته‌وه و ناسنامه‌كه‌شی دیار نییه.
پۆلیسی راپه‌ڕین داواده‌كات، هه‌ر كه‌سێك خۆی به خاوه‌ن و كه‌سوكاری ئه‌و ژنه خنكاوه ده‌زانێت، سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری رانیه بكات، كه ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌وێ كراوه.
ا. م