په‌یام نایف.. یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێم باس له هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ده‌كات
له سه‌ر ئاستی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
پەیام نایف بە كۆ نمرەی 99.14 لە ھەولێر توانی ببێتە یەكەمی 12ی زانستی لە سەر ئاستی ھەرێمی كوردستان, پەیام ھۆكاری سەركەوتنی بۆ ھەوڵی خۆی و بنەماڵەی دەگەرێنێتەوە و ئاواتیشی ئەوەیە لە زانكۆیەكی دەرەوە بەشی تەندرووستی مێشك بخوێنێت لە بەر ئەوەی وەك خۆی دەڵێت ئه‌م پسپۆڕییه بۆ كوردستان زۆر پێویسته.
په‌یام ده‌چێته ژوورەكەی خۆی، گەرچی زۆر لێرە ماندوو بووە، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجامەكەی وەرگرت, كە بووەتە یەكەمی ھەرێمی كوردستان و هه‌ولێر، لە پۆلی 12 ی زانستی, هاوتای ئه‌ویش به‌سته یاسین ئه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی، كۆنمره‌كه‌شیان 99.14یه.
پەیام نایف دەڵێت: "رۆژانە 7 كاتژمێر بە پلانی تایبەتی خۆم لە ژوور سەرقاڵی خوێندن و خوێندنەوە بووم, جیا لە وانەكانیش, جۆرەھا كتێبی رۆمان و بواری سایكۆلۆژی و پزیشكیم بە زمانەكانی توركی و ئینگلیزیش خوێندوەتەوە".
پەیام لەو بڕوایە دایە, بنەماڵە ومامۆستا زۆر گرنگن, به‌ڵام گرنگتر، ھەوڵی قوتابیيە كە رەنگە لە بنەماڵەيه‌كى زۆر ھەژاریش بێت به‌ڵام هه‌ر سەركەوتوو ده‌بێت.
بنەماڵەی پەیام بنەماڵەیەكی مامناوەندن، دایك و باوكی پەیام دەرچووی پەیمانگای پزیشكین, باوكی بەردەوام ھاندەری منداڵەكانی بووە, ئەو زۆر دڵخۆشە كە كچەكەی توانیویەتی لەو ئاستە سەركەوتن بەدەست بێنێت و دەڵێ: "دابینكردنی پێداویستی مەرجی سەرەكی نيیە, دەبێت دایك و باوك بتوانن لە رووی دەروونی زیاتر كار بكەن و رێگری نەكەن لە پێشكەوتنی منداڵەكانیان".
پەیام لە تەمەنی 19 ساڵی ئەم سەركەوتنەی لە خوێندن بە دەستھێناوە، ھەر لە پۆلی یەكەمی سەرەتاییەوە كۆنمرەكانی 100 یان 98 بووە, گەرچی لە قوتابخانەیەكی ئەھلی خوێندوویەتی بەڵام ئەوه بە مەرجی سەركەوتن نازانێت ئەگەر ھەوڵی خودى قوتابی نەبێت, ئاواتیشی ئەوەیە بۆ خزمەتی زیاتری وڵاتەكەی, پزیشكی لە دەروەوەی وڵات بخوێنێت.
دوای ماندووبوونێكی چەند ساڵە ئەم قوتابیانە ئەمڕۆ ئەنجامەكان دەبینن و بەشێكی زۆر لە كچان توانیان پلەكانی سەركەوتن بە ناوی خۆیان تۆمار بكەن, پەیام نایف لە ھەولێر ھاوكات له‌گه‌ڵ بەستە یاسین لە سلێمانی, بە كۆنمرەی 99.14 بوونە یەكەمی لقى زانستى 12ی ئامادەیی لە سەر ئاستی ھەرێمی كوردستان.
ا. م