به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیا كچێكی 19 ساڵان شه‌هید بوو
به ڤیدیۆ.. باوكی كچه‌كه باس له ساتی شه‌هید بوونی كچه‌كه‌ی ده‌كات
K24 - سۆران:
به‌هۆی بۆردومانێكی سوپای توركیا، له گوندی هه‌لانیای سه‌ر به ناحیه‌ی شێروان مه‌زنی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر، كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی دنیار ره‌شید، شه‌هید بوو.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، رووداوه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ بووه، كاتێك سوپای توركیا سنووری گونده‌كه‌ی به گوللـه‌هاوه‌ن بۆردومانكردووه، كچه 19 ساڵییه‌كه شه‌هید بووه.
باوكی كچه‌كه بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی كاركردن له‌وێ بوونه و سوپای توركیا بۆردومانیكردوون، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رچی بیانووی توركیا بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان بوونییان له گونده‌كه نه‌بووه له‌و كاته.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سۆران، ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته پشت گوندی باورا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا، (باشوور و باكووری كوردستان) و له‌و كاته‌شدا، سوپای توركیا ناوچه‌كه‌ی به هاوه‌ن بۆردومان كردووه و به‌هۆیه‌وه كچه‌كه شه‌هید بووه.
ا. م