په‌روه‌رده: هه‌ر باخچه‌يه‌كى ساوايان و قوتابخانه‌يه‌ك بيناى خۆى نه‌بێت نابێ قوتابى وه‌ربگرێت
سه‌دان هاووڵاتى و مامۆستا ده‌رفه‌تى كار له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕياريدا، رێگه نه‌درێت هيچ دايهنگه، باخچه‌ى ساوايان، قوتابخانه و پهيمانگهيهكى ناحكومى ئه‌گه‌ر خاوه‌ن باڵه‌خانه‌ى خۆيان نه‌بن، بۆيان نييه قوتابى نوێ وه‌ربگرن.
به گوێره‌ى ئه‌و ئاگادارينامهيهى له نووسينگهى وه‌زير، تايبه‌ت به به‌ڕێوبه‌رايه‌تى قوتابخانه و پهيمانگه ناحكومييه‌كان به ژماره (7209)ى رۆژى (11/6/2018) گشتاندنى بۆ كراوه و وه‌زير له (6/6/2018) واژووى له‌سه‌ر كردووه، رێگه نادرێت باخچه‌ى ساوايان و دايهنگه و قوتابخانه و پهيمانگه ناحكومييه‌كان له خانوو و بيناى كرێدا بن و ده‌بێت خاوه‌نى بيناى خۆيان بن.
ئاگادارييه وهزارييهكه، ئاراسته‌ى بهڕێوبهرايهتييه گشتييه‌كانى په‌روه‌رده‌ى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، گه‌رميان، هه‌ڵه‌بجه، به‌شى خوێندنى كورديى كه‌ركوك) و سه‌رجه‌م قوتابخانه و پهيمانگه ناحكومييه‌كان كراوه.
له ئاگاداريينامهكهى وه‌زاره‌تدا هاتووه: ئاگادارى گشت ئه‌و باخچه و قوتابخانه و پهيمانگه ناحكومييهكانهى سنووره‌كه‌تان بكه‌نه‌وه، كه ماوه‌ى ياسايى خۆيان ته‌واو كردووه و نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن باڵه‌خانه‌ى تايبه‌تى خۆيان، پێويسته له ساڵى خوێندنى (2018 - 2019) و ساڵانى داهاتوو قوتابى نوێ وه‌رنه‌گرن، تاكو ده‌بنه خاوه‌ن باڵه‌خانه‌ى تايبه‌تى خۆيان به پێى مادده‌ى 26، خاڵى (1،2،3) له رێنماييهكانى ژماره (1)ى ساڵى (2016)ى قوتابخانه و پهيمانگه ناحكومييه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه رێكارى ياساييان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
له‌و باره‌يه‌وه، خاوه‌ن باخچه‌يه‌كى ساوايان له شارى هه‌ولێر، به كوردستان24ى راگه‌ياند، به هۆى ئه‌و بڕياره‌وه سه‌دان هاووڵاتى و هه‌زاران مامۆستا ده‌رفه‌تى كار له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
گوتيشى: له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌يان دايانگه و باخچه‌ى ساوايان و قوتابخانه‌ى ئه‌هلى كراونه‌ته‌وه و به‌شێكيان له خانووى كرێدان و ئه‌گه‌ر نه‌توانن قوتابى وه‌ربگرن، ناچار داده‌خرێن.
ئ.ڕ
.jpg)