گوتەبێژی سوپای ئێران: خاوەنی کۆگایەکی فراوانی مووشەک و درۆنین
گوتەبێژی سوپای ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی خاوەنی کۆگایەکی گەورەی کەرەستەی سەربازیی سەردەمیانەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی تشرینی 2026، ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری ئەکرەمینیاوە بڵاویکردەوە، محەممەد ئەکرەمینیا، گوتەبێژی سوپای ئێران ئەو کەرەستانە مووشەک و درۆن لەخۆدەگرن. ئاشکراشیکرد، هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئەو چەکانە بەردەوامن و نەوەستاون.
ئەکرەمینیا روونیکردەوە، سوپای ئێران ئەزموونی مەیدانیی بەنرخی بەدەستهێناوە و توانیویەتی خاڵە لاوازەکانی رکابەرەکەی دیاری بکات. ئەم دۆخە ئاستی ئامادەیی و متمانەی هێزەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری بەرزکردووەتەوە.
سەبارەت بە تواناکانی داهاتوو، ئەکرەمینیا روونیکردەوە، سوپا ئێستا کەرەستەی نوێ بەکاردەهێنێت کە لە کاتی گونجاودا لە میدیاکاندا ئاشکرا دەکرێن. ئەو سیستمە پێشکەوتووانە لە هەردوو ئەرکی بەرگری و هێرشبردن بەکاردەهێنرێن.
سێشەممەی رابردوو، ئەکرەمینیا دووپاتیکردەوە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەو کەرەستانە بە خێرایی و بە چڕی بەردەوام بووە. ئەمەش کۆگایەکی ستراتیژیی گەورەی بۆ سوپای ئێران دابین کردووە و هێزەکانی لە رووی کەرەستە و چەکەوە لە ئامادەییی تەواودان.