"پیاوی بارانەكە" ماڵئاوایی دەكات
دوای 43 ساڵ خەڵاتی رێزلێنانی خانەنشینی پێبەخشرا
K24 - سلێمانی
دارا حەسەن، بەڕێوەبەری بومەلەرزەزانی و كەشناسی سلێمانی ناسراو بە "پیاوی بارانەكە" دوای 43 ساڵ خزمەتكردن، لە مەراسیمێكدا ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنانی خانەشینی پێبەخشرا.
دارا حەسەن، لەماوەی كاركردنی وەك بەڕێوەبەری كەشناسی لە سلێمانی بە بەڕێوەبەرێكی چالاك و دڵسۆز لە كارەكەی ھەژماردەكرێت، لە ھەمانكاتدا پەیوەندی لەگەڵ خەڵك زۆرباشە، گەلێك جاریش نوكتە لەسەر پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوا گوتراوە، كە خۆشی نوكتەكان دەگێڕێتەوە، ھاوكات لە سلێمانی بە كەسێكی سادە و قسە خۆش ناسراوە.
فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح
ھ.م



































