ھێزی زیاتر رەوانەی كەركووك دەكرێت
ئەفسەرێك ئامانجی ھاتنی ھێزەكە ئاشكرا دەكات
K24 - كەركووك
سۆران كامەران، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوو فیرقەی سەربازی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە ئەنبار و تکریت و بەغداوە گواستراونەتەوە كەركووك، کە چەکی قورس و تانك و زرێپۆشیان پێیە".
ئەفسەرێك بەپلەی موقەدەم، لە پۆلیسی فیدراڵی كە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جوڵەی پێکراوەو ئامانجێکی دیاریکراویان هەیە لە ناوچەكە".
بە گوتەی ئەو ئەفسەرە، ئامانج لە ھێنانی ئەو ھێزە بۆ كەركووك، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە دژی داعش لە رۆژئاواو باشووری رۆژئاوای کەرکووك، حكوومەتی عێراق دەیەوێت داعش لەو ناوچانە وەدەرنێ، چونكە ماوەیەكە بوونەتە مەترسی زیاتر لەسەر كەركووك و ناوچەكە".
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی داعش چەند ھێرشێكیان لە سنووری كەركووك كردووەتە سەر حەشدی شەعبی و سوپا و پۆلیسی عێراق، ھاوكات ژمارەیەك تەقینەوەشیان لە شاری كەركووك و دەوروبەری ئەنجامداوە.
ھ.م

