داعش به‌هێزێكی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه سه‌ڵاحه‌دین
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو: سه‌ڵاحه‌دین به‌شه‌و له‌ده‌ست داعشه و به‌ڕۆژ له‌قه‌ده‌ری خودا .. میلیشیاكانیش دۆخی ئه‌منییان فه‌رامۆش كردووه و سه‌رقاڵی دزینی نه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
سائر به‌یاتی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو، لایه‌نه سیاسییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی "غه‌د پرێس" به‌یاتی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار و گروپه میلیشیاكان ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی چه‌كدارانی داعش په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، كه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام ده‌درێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "دۆخی ئه‌منی سه‌ڵاحه‌دین تێكچووه و داعش به هێزێكی زۆره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرشی سه‌ر گوند و ئاواییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك شه‌وان ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه له كۆنترۆڵی ئه‌واندایه".
به‌یاتی هۆشداریدا، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌په‌له ده‌ست و بردیك نه‌كات، ئه‌وا له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ڵاحه‌دین به ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش"، هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه "میلیشیاكان له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جووڵه‌ی داعش په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی نه‌زانرێت كه داعش له‌و ناوچه‌یه باڵاده‌سته".
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "داعش ئێستا بووه‌ته چه‌كێكی بهكرێگرتوو بۆ هه‌ر كه‌سێك كه كۆنترۆڵی بڕیاری سیاسی و سه‌رمایه‌ی سیاسی ده‌كات، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌و رووداوانه‌ن كه له كه‌ركووك روویاندا".
به‌یاتی جه‌ختی كرده‌وه، "داعش زۆر به‌ئاسانی له ناوچه‌كانی حه‌مرین تاده‌گاته جه‌لام سامه‌ڕا، سینییه، ناعیمه، بێجی و حه‌وزی خورماتوو ده‌جووڵێته‌وه، ئه‌و جووڵه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده ئاسان نییه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك یارمه‌تییان نه‌دات".
گوتیشی، "ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی داعش ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌موویان له‌به‌رچاو و گوێی هێزه ئه‌منییه‌كان روو ده‌ده‌ن، هه‌ندێ جار مه‌ودای نێوان شوێنی ئه‌و كرده‌وانه و خاڵه‌كانی پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كان له 200 مه‌تریش كه‌متره".
به‌یاتی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن و داعشی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت ئه‌و لایه‌نانه‌ن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدارن" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك میلیشیاوه به‌ڕێوه ده‌برێت كه ئینتیمایان بۆ چه‌ند لایه‌نێك هه‌یه و فه‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌رده‌گرن".
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، "ئێستا ئه‌و لایه‌نه سیاسی و میلیشیایانه سه‌رقاڵی دزینی نه‌وتی له كێڵگه‌كانی عه‌لاس و عوجێلن و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان راده‌ستی قه‌ده‌ر كردووه".
هه‌رچه‌نده له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاند، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ش رۆژانه ته‌قینه‌وه، هێرشی خۆكوژی و كرده‌وه‌ی رفاندن هه‌ر به‌رده‌وامه و به‌م دواییانه‌ش به‌تایبه‌ت دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، داعش له‌و ناوچانه ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
H.B