گه‌نجێك له رووباری شێلادزێدا خنكا
گه‌نجه‌كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و له كه‌ناری رووباره‌كه وه‌ك جووتیار شینایی كردووه
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی رۆژئاوای كوردستان، له ئاوی رووباری "زێ" له ناحیه‌ی شێلا دزێ خنكا.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، رۆژهات حاجی، به‌رپرسی تیمی مه‌له‌وانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ناحیه‌ی شێلادزێ به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، گه‌نجێك به‌ناوی ئه‌نه‌س عه‌بدولحه‌مید، كه خه‌ڵكی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه، وه‌ك جووتیارێك شینایی له‌كه‌ناری ئه‌و رووباره كردووه، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن چووه‌ته ناو ئاوی رووباره‌كه و خنكاوه.

هه‌وره‌ها رۆژهات حاجی گوتیشی، دوای تێپه‌ڕبوونی 4 كاتژمێر له رووداوه‌كه، تیمه‌كانیان توانیویانه ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بدۆزنه‌وه و له‌ئاوی رووباری زێ بهێننه ده‌ره‌وه.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی هاوین و وه‌رزی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌رز ده‌بێته‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن و فێنككردنه‌وه ده‌چنه ناو چه‌م و رووباره‌كان و له ئاوه‌كاندا ده‌خنكێن.
H.B