به وێنه و ڤیدیۆ.. كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له تاسڵووجه گڕی گرت
به وێنه و ڤیدیۆ شوێنی ئاگره‌كه ببینه
K24 - سلێمانی:
كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، له گردی شێخ ره‌شی نزیك تاسڵووجه‌ی شاری سلێمانی گڕی گرتووه.
هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی تاسڵووجه به كوردستان 24 راگه‌یاند، شوێنه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی – كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌كانی فه‌وجی سكرتایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی لێ جێگیراكراوه و كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه.
وه‌ك ئه‌و گرته ڤیدیۆیی و وێنانه‌ی هاووڵاتییان بۆ كوردستان 24یان ناردووه، شوێنه‌كه گڕی گرتووه و ئاگریش به‌رده‌وامه.