نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان دۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و ئهنهقهرهیان تاوتوێ كرد
K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تدا ئاماژه‌ی پێكراوه، "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له ئه‌ردۆغان كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك كۆماری توركیا سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كرد".
سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌ردوولا پهیوندییهكانى هه‌رێمى كوردستان و توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و، پهیویهندییهكانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد".
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركیا بوون.
H.B