مێری باسی ده‌وڵه‌تسازیی ده‌كات
كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفرانسه‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینه‌وه "مێری" كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به "ده‌وڵه‌تسازی" و سه‌روه‌ركردنی یاسا و به‌دامه‌زراوه‌ییكردن له هه‌رێمی كوردستان سازده‌كات و كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفرانسه‌كه‌یه.
كۆنفرانسه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/7/2018 له كاتژمێر 9:00 تا 5:30 ئێواره له هۆتێل رۆتانای شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین ته‌وه‌ر و باسی تێدا تاوتوی ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه كه پێشتر له شاری دهۆكیش به‌ڕێوه‌چوو بوو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و وه‌زیری پێشوو و سكرتێری په‌رله‌مان و شاره‌زایان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه بینه‌ران ده‌توانن له كوردستان 24ـه‌وه بیبینن، چه‌ندین ته‌وه‌ر و پرس گفتوگۆ ده‌كرێت، وه‌ك (سه‌روه‌ركردنی یاسا و به دامه‌زراوه‌ییكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و دادوه‌ری) و (سیستمی یاسا داڕێژتن، به‌دامه‌زراوه‌ییكردن، به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتی).
هه‌روه‌ها (وه‌به‌رهێنان له به‌هره و توانای رابه‌رایه‌تی په‌رله‌مانتاران و دادوه‌ران) و (په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆجێیی: پێناسه‌كردنی په‌یوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كان).

