فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك كوژرا
حه‌شدی شه‌عبی هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە باشووری كەركووك كوژرا، میدیای حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا، كوژرانی عەلی خەلیفە ناسراو بە (ئەبو زەھرا عەبادی) جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژھەڵاتی دیجلەی لە حەشدی شەعبی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌بو زه‌هرا عه‌بادی فه‌رمانده‌ی لیوای 22ـی میلیشیای چه‌كداری رێكخراوی بەدر بووە و دوێنێ لەسەر رێگەی كەركووك - خورماتوو كوژراوە و ئەمڕۆش مەراسیمی بەخاكسپاردنی بۆ رێكدەخرێت.
ره‌وش ئه‌منی كه‌ركووك ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و كرده‌ی توندوتیژی و كوشتن له‌و ناوچانه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه.