پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە

باری كەشوھەوای كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەندێك ناوچە نزیك دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 47 و سلێمانی 46 و دھۆك 45 و كەركووك 48 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، لە ھەندێك ناوچە پلەی گەرمی روو لە دابەزین دەكات و سبەی بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر دەگاتە 46 و لە سلێمانی 45 و دھۆك 44 لە كەركووكیش 47 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی