هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان
"ئیدارەی ئێستا زۆر گرنگی دەدات بە ئازادی ئایینی و جێگری سەرۆك چەندین جار لەبارەی ئەو پرسە قسەی كردووە"
K24 - هه‌ولێر:
ھێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە، دەخوازن ھێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە بە یەكەوە كار بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان بكەن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێیان باشە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەكان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ھاوكاری یەكتری بكەن، بە تایبەت لە دابینكردنی ئاسایش.
لە بارەی ھەڕەشەی سەر پێكھاتە ئایینییەكان، ناوێرت گوتی: "ئیدارەی ئێستا زۆر گرنگی دەدات بە ئازادی ئایینی و جێگری سەرۆك چەندین جار لەبارەی ئەو پرسە قسەی كردووە".
به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانییان و ئارامی ئه‌و ناوچانه بپارێزن.
ا. م