پارتی و یەكێتی ناردنی شاند بۆ بەغدا تاوتوێ دەكەن

گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی شاندی ھاوبەش دەكەن

K24 - ھەولێر

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە و لەبارەی ناردنی شاند بۆ بەغدا گفتوگۆ دەکەن.

گوتەبێژی یەكێتی بۆ باسنیوز، ئاشكرای كردووە، کۆبوونەوەکە سه‌باره‌ت به‌ بەغدا دەبێت، کە چیبکەن و چۆن شاند رەوانە بكەن، هەروەها چۆن هاوکاری یەك بکەن، ئاخۆ چاوەڕێی لایەنەکانی دیكە بکەن یان نا.

ئەوەشی خستووەتەروو: "یەکێتی و پارتی لەگەڵ ناردنی شاندی هاوبەشن بۆ بەغدا، چونکە بابەتێکە پەیوەندی بە ئاماده‌یی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردییەوە هەیە".

سەعدی پیرە، رەتیكردووەتەوە كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیاندا باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، لەو بارەوە دەڵێ: "ھیچ بابه‌تێكی نوێ له‌ ئارادا نییه‌ تا باسی بکەین".

ئەمە لەكاتێكدایە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شاندی پارتی و یەكێتی بەجیا سەردانی بەغدایان كرد و سەبارەت بە پێكھێنانی ھاوپەیمانیەتی و رێككەوتن بۆ حكوومەتی داھاتووی عێراق گفتوگۆیان لەگەڵ ژمارەیەك لە لایەن و كەسایەتی سیاسییەكانی عێراق كرد.

 ھ.م