کچانی ئێران بە سهمای ئاشکرا ناڕهزاییهتی دژی حکوومەت دەردەبڕن
کچانی ئێران بە سهمای ئاشکرا ناڕهزایی دژی حکوومەت دەردەبڕن

K24 - ههولێر:
ژمارهیهك لە ژنانی ئێران، بۆدەربڕینی ناڕەزایی دژی یاسای تووندی وڵاتەکەیان لەبارەی ئازادی ژنان، لەسەر شەقامە گشتییەکان بە ئاشکرا و بە بێ سەرپۆش سەما دەکەن.
بەگوێرەی یاساکانی ئێران، جیا لە ئەندامانی خێزانەکانیان، ژنان بۆیان نییە لەپێش چاوی هیچ کەسێک سەما بکەن، ئەمەش وایکردووە دەیان کچ و ژنی ئێران لە رێگای چەند گرتە ڤیدیۆیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەمای خۆیان نیشانی جیهان و خەڵکی ئێران بدەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی تێلیگراف، ساڵی پار، چوار پیاو و دوو ژن لە تارانی پایتەختی ئێران بەهۆی کردنەوەی خولێکی فێرکاری سەمای زومبا، دەستگیرکراون.
ئەم کچ و ژنانە، بە ئەنجامدانی ئەم کارەیان، رەنگە چەند ساڵیك خۆیان تووشی زیندان بكهن، بەڵام وەک فریدریک نێتچە، فەیلەسووفی ئەڵمانی دەڵێت: " ئەوانەی گوێیان لە مۆسیقاکە نییە، وادەزانن ئەوانەی سەما دەکەن شێتن".
It's illegal for Iranian women to dance on the street... but that's not stopping them pic.twitter.com/SNvTOYn13E
— Vocativ (@vocativ) ٢٩ يونيو ٢٠١٨