پارتی و یه‌كێتی بۆ چوونه‌ به‌غدا سه‌رقاڵی پێكهێنانی شاندی ھاوبەشن

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پارتی و یەكێتی لە كۆبوونەوەدان

K24 - هه‌ولێر:

پەیامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند: "مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتی لە هەولێر لەبارەی ناردنی شاند بۆ بەغدا لە كۆبوونەوەدان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مەحموود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 دواو و ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دروستكردنی ڕایه‌كی هاوبه‌شه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به‌جۆرێك كه‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و ته‌وازن و ته‌و‌افوقی تێدابێت و گوزارشت له‌ته‌وای پێكهاته‌كان بكات، گوتیشی: زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ شاندی هاوبه‌ش پێكبهێنین، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان تێدا نه‌بوو .