حەشدی شەعبی هێزی زیاتر ڕەوانەی کەرکووک دەکات

ئامانج لەهاتنی هێزەکە بەشداریکردنە لە ئۆپەراسیۆنی پاکكردنەوەی ناوچەکە لەچەکدارانی داعش

K24 - كه‌ركووك:

ئیوارەی ئەمڕۆ بەدەیان تانک و زرێپۆش و بەسەدان چەکداری حەشدی شەعبی هاتوونەتە سنووری کەرکووک.

سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ پارێزگای كه‌ركووك، بەپەیامنێری کوردستان24ی راگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لیوای 21ی رێکخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی، گەيشتنە باشووری کەرکووک.

بەوتەی ئەو سەرچاوە، ئامانج لەهاتنی هێزەکە بەشداریکردنە لە ئۆپەراسیۆنی پاکكردنەوەی ناوچەکە لەچەکدارانی داعش، بڕیاریشە لە باشووری رۆژئاوای ئەو شارە جێگیربکرێن.

به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی زۆر كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و به‌ رادده‌یه‌ك هۆشداری له‌ دۆخی ئه‌منی ده‌درێت كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش.

هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ناوچه‌كه‌ به‌شه‌و له‌ ده‌ست داعشه‌ و به‌ شه‌ویش بێخاوه‌نه‌.

ا. م