ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان پێكده‌هێندرێت
پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له‌چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه رووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكرد، دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ له‌نێوان به‌رپرس و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بڕیاردرا ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا پێكبهێندرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی غه‌د پرێسی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له داقوق به‌ڕێوه‌چوو و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا له ناحیه‌ی له‌یلان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك درا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "كۆبوونه‌وه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش".
پێشتریش شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی خورماتوو به هه‌مان سایتی راگه‌یاندبوو، چه‌ند فه‌رمانێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ركراون، به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانانه پێشمه‌رگه له 3 میحوه‌ره‌وه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كردووه، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له نێوان قه‌زای خورماتوو و كفری ده‌ستی پێكردووه.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رۆژبه‌ڕۆژ دۆخی ئه‌و ناوچانه رووی له داڕووخان كردووه، به‌جۆرێك به‌مدواییانه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه ده‌ستیان به رێكخستن و چالاكییه‌كانیان كردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی نیچه رۆژانه هێرش و كرده‌وه‌ی رفاندن و ته‌قینه‌وه له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه‌ش ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
H.B