باندێكی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر به 29 كیلۆگرام هێرۆیينهوه ده‌ستگیركرا
ویستوویانه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پردێكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه به‌كاربهێنن
K24 - ئاكرێ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ به‌هاوكاری ئاسایشی ئاكرێ و هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی بارزان، له ناوچه‌ی رۆڤیا باندێكی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بانده‌كه له دوو تۆمه‌تبار پێكهاتبوون به ناوه‌كانی (ع. ا. ع) و (ع. ح. ج)، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 29 كیلۆگرام و نیو مادده‌ی هۆشه‌به‌ر له جۆری هێرۆین كه له 58 قالب پێكهاتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به‌نیازبوون هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پردێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه به‌كاربهێنن بۆ وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێستا ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵێنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ا. م