په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایه‌ك له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

پەسنی رۆڵی پێشمەرگە ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

یەكێتی ئەوروپا ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا بەپێویست دەزانێت.

لە پرۆژە بڕیارێك، كە پەرلەمانی ئەوروپا دەربارەی پەیوەندی ھاوبەشی ستراتیژی ئەوروپا و عێراق دەریكردووە، داوای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەكات.

ئەوەش ھاتووە، كە كێشەی ھەڵپەسێردراو و ماددە دەستوورییە جێبەجێ نەكراوەكان كاریان لەسەر بكرێت، بێجگە لە چارەسەری ناكۆكی و كێشەی سامانە سروشتییەكان و وزە.

لە پرۆژە بڕیارەكەدا پەسنی رۆڵی پێشمەرگەش كراوە لە شەری دژی داعش  لە عێراق. جەختیش لەوە كراوەتەوە، عێراقێكی دیموكراتی زامنی سەقامگیری و گەشەكردنی وڵاتەكە و ھاوڵاتییەكانیەتی.

ا. م