به‌ردى بناغه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر دانرا
ئاماژه‌يه‌كى گه‌وره‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ريكاى له شارى هه‌ولێر دانا.
نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، دانانى به‌ردى بناغه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر، ئاماژه‌يه‌كى گه‌وره‌يه.
گوتيشى: خۆشحاڵين به بنياتنانى باڵه‌خانه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر.
باڵه‌خانه‌ى كونسوڵخانه‌كه له سه‌ر شاڕێى سه‌ره‌كى هه‌ولێر – پيرمام و له‌سه‌ر رووبه‌رى 200 هه‌زار مه‌تر دووجا و به به‌هاى 795 مليۆن دۆلار بنيات ده‌نرێت.