به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك هاووڵاتییه‌ك له به‌رواری باڵا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - دهۆك:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك، له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای سنووری پارێزگای دهۆك، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (مەجید سلێمان جودی)، خه‌ڵكی گوندی (راڤینا) گیانی له‌ده‌ستدا.
سەربەست ئاکرەیی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ دوو كوڕی خۆی چوونه‌ته ئاقاره‌كانی گوندی (ئورمانا)، له‌وێش مینێك له ژێر قاچیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی راشیگه‌یاند، مه‌جید سلێمان، له دایكبووی ساڵی 1967ـه و كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانه، له كاتی رووداوه‌كه‌دا دوو كوڕی خۆی له‌گه‌ڵیدا بوونه، به‌ڵام ئه‌وان سه‌لامه‌تن.
ا. م