پارتی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت
ئاماده‌كارییه حزبییه‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان فراوانتر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كۆتاییهات و بڕیاریدا ئاماده‌كارییه حزبییه‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان فراوانتر بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خۆیدا بكرێت.
هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: "به‌هۆی بوونی شاندێكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كە لێره بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كۆببێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی ماوه‌كه‌ی كه‌مبووه‌و جگه له بڕیاردان له ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به پێویستی ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خۆیدا بكرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاردراوه عارف ته‌یفوور له شوینی فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی بكرێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 عارف ته‌یفوور گووتی: "سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌م كه منیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه هه‌ڵبژارد و منیش له‌و پێگه‌وه به‌رده‌وامی به خزمه‌تی خۆم ده‌ده‌م".
دواتر مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "بارودۆخی سیاسی ئێستا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌رهاوێشته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار 30/9 ئه‌نجام بدرێت و بارودۆخی ناوخۆیی حزب گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، بۆشاییه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسیش هه‌بوو پڕكرایه‌وه‌و عاف ته‌یفوور كرایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ده‌رباره‌ی داواكردنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەدا: "بارودۆخه‌كه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابكرێت و لەوانەشە ببێته هۆی چاره‌سه‌ری به‌شێكی كێشه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 گووتی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچێته به‌غدا و پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێكه‌وه به‌شداریی بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی ناو پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د ئەوەی خستەروو: "پێویستی به دیراسه‌یه تا بزانین له كوێدا پێویست به گۆڕانكاریی هه‌یه و كێشه‌كان چین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی داوه‌ته سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی".
ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقیش گووتی: "ئه‌مجاره مافی پارتییه پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاری بكات و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت".