ئافره‌تێك خه‌سووه ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵييه‌كه‌ى خنكاند
له لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ره‌تاييدا دانى نا به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌يدا
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێك به تۆمه‌تى خنكاندنى خه‌سووى خۆى، كه ته‌مه‌نى هه‌شتا ساڵ بووه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ره‌تاييدا دانى نا به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌يدا.
به‌شى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى پۆليسى پارێزگاى سلێمانى رايگه‌ياند، لە قەزای چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركراوه، كە هەستاوە بە كوشتنی دایكی هاوسەرەكەی (خەسوی).
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه، هاتووه: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تەرمی (ر. م. س)ـی تەمەن (80) ساڵ رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا‌و دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە توانرا تۆمەتبار، كە هەستاوە بە خنكاندنی ناوبراوی سەرەوە، كە دەكاتە خەسوی دەستگیر بكرێت".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه پۆليس روونيكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تبار (س.ف.م) لە رەگەزی مێ، لە دایكبووی (1987) بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا".
ئ.ر