توركیا سه‌دان په‌نابه‌ر راده‌ستی هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه
زۆربه‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌سه‌دان په‌نابه‌ری عێراقی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه، راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن له په‌ڕینه‌وه له خاكی توركیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ئاشكرایكرد، "له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌ستگیركردووه، كه به‌نیازبوون له‌ڕێگه‌ی نایاسایی له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا بچن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشتر پۆلیسی توركیا 203 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و به‌نیاز بوون له‌ڕێگه‌ی توركیا ـ یۆنان به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنیان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له سنووری شاری ئه‌دیرنه نیشته‌جێ كران".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی، "دوای به‌سه‌ربردنی نزیكه‌ی 50 رۆژ به‌ده‌ستبه‌سه‌ری له كه‌مپ، له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیاوه ئه‌و په‌نابه‌رانه گهڕندراونهتهوه كوردستان و، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل سه‌رجه‌می ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئازادكرد".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی یه‌كێتی په‌نابه‌رانی عێراقی، زیاتر له 240 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی وڵاتیان به‌ره‌و ئه‌وروپا جێهێشتووه و، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 300 كه‌س به‌ر له گه‌یشتنیان به ئه‌وروپا له كۆسپه‌كانی رێگه و خنكان له ئاوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا هێشتا چاره‌نووسی 48 كه‌سی دیكه‌ش نادیاره.
H.B