شاجوان له سێداره ده‌درێ
هاوڕێیه‌كی خۆی به چه‌قۆ كوشتووه

K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌كی وڵاتی كینیا بۆی ساخبووه‌وه كه ساڵی 2015 شاجوانی وڵات هاوڕێیه‌كی خۆی كوشتووه و 25 چه‌قۆی لێداوه، فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سكای نیووزی بریتانی، رۆسی كاماندی ته‌مه‌ن 24 ساڵان كاتێك نازناوی شاجوانی به‌ده‌ستهێنا له‌ناو زینداندا بووه‌و به‌تۆمه‌تی كووشتنی هاوڕێكه‌ی دادگایی كراوه.
وڵاتی كینیا له‌ناو زیندانه‌كاندا پێشبڕكێی شاجوانی و چه‌ندین پێشبركێی دیكه رێكده‌خات و وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت كاماندی توانیوویه‌تی نازناوه‌كه بهدهستیهینێت و تاجی شاجوانی له‌سه‌ر بنێت.
دادوه‌رێكی ئه‌و دادگایه‌ی فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ شاجوانه‌كه ده‌ركردووه ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی بزانن كه مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه كه‌سێك هاوڕێكه‌ی خۆی بكوژێت و ده‌بێت هه‌ست به چ بێ هیواییه‌ك بكه‌ن كه رووداوێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بینن".
خێزانی قوربانییه‌كه‌ش به بڕیاره‌كه‌ی دادگا خۆشحاڵن، به‌ڵام رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای به نامرۆییانه و قێزه‌ون ناوبردووه.
فه‌رمانی له سێداره‌دانی شاجوان له كاتێكدایه، له ساڵی 1987ـه‌وه تا ئێستا هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دان له‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام دادگاكان به‌رده‌وام فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن.