نیشانەکانی زۆری و کەمی خوێن و چۆنیەتی خۆپاراستن
ئەو خواردنانەی کاردەکەنە سەر رێژەی خوێن
K24 - ههولێر:
بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ئەلیکترۆنی هێلسلاین، چەند جۆرێک خواردن کە بە ئاسن، مس(کۆپەر)، ترشی فۆلیک و ڤیتامین ئەی و بی 12 دەوڵەمەندن، دەبنە هۆی زیادبوونی خرۆکە سوورەکانی خوێن. ئەو کەسانەی خوێنیان زۆرە دەبێت خۆیان لێ بەدوور بگرن و ئەوانەشی خوێنیان کەمە دەبێت ئەو خۆراکانە بخۆن.
گوشتی سوور
خواردنی ئۆرگانەکانی ئاژەڵ، وەک جگەر و گورچیلە.
هەندێک جۆری سەوزە وەک سپێناخ و کەیڵ(کەلەرمی گەڵا)
پاقلەمەنییەکان
هێلکە
ماسی
شیر و پەنیر
توو
پەتاتەی شیرین
نیشانەکانی خوێن زۆری:
سەرئێشە
بەرچاو تاریکبوون
خورانی لەش بەتایبەتی دوای خۆشۆردن بە ئاوی گەرم
ئارەقەکردن
سووربونی دەموچاو
بێ هێزی
گێژخواردن
لەدەستدانی کێش
هەناسەبڕکێ
هەستکردن بە سووتانەوەی دەست و پێ
ئازار لە جوومگەکان
نیشانەکانی کەم خوێنی:
هەندێک لە نیشانەکانی خوێن زۆری لەو کەسانەش بەدەردەکەون کە خوێنیان کەمە لەگەڵ ئەم نیشانانەی خوارەوە:
هەستکردن بە ماندووبونی زۆر
زەردهەڵگەڕانی دەموچاو
خێرالێدانی دڵ
تێبینی: کێشانی جگەرە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی خوێن و کەم بوونەوەی رێژەی ئۆکسجین لە خوێندا.
H.J