دوو چه‌كدار هێرشییان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كان پۆلیسێك برینداره

K24 - هه‌ولێر:
دوو چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانیش پۆلیسێك برینداره.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوو چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانیش پۆلیسێك، كه پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌كه‌یه، برینداربووه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ره‌وشه‌كه‌ن.
ا. م