زانیاری نوێ له باره‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر
تا ئێستا ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان دیار نییه

K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 7:45ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، سێ چه‌كدار هێرشییان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانیش، دوو پۆلیس، كه پاسه‌وانی باڵهخانهكهن، برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاسایشی هه‌ولێر گه‌یشتنه شوێنه‌كه، سه‌ره‌تا گه‌مارۆی باڵهخانهكهیاندا و ئێستاش چه‌كداره‌كان له ناو باڵه‌خانه‌كه گه‌مارۆدراون و بواری ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی زیاترییان نه‌ماوه.
ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێستا هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس، له‌ناو باڵهخانهكهن و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه‌كه‌ن، چه‌كدارانیش چوونه‌ته نهۆمی سێیه‌می باڵه‌خانه‌كه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شوێنه‌كه رایگه‌یاند، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه دیار نییه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن هێرشه‌كه تیرۆریستی بێت، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و سێ فه‌رمانبه‌ره‌ی له ناو پارێزگاكه بوونه و چهكدارهكانییان بینیوه و قسه‌یان له‌گه‌ڵیان كردووه، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان به كوردی قسه‌ی كردووه، ئێستاش ئه‌و سێ فه‌رمانبه‌ره سه‌لامه‌تن و رزگاركراون.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش، سه‌ره‌تا و بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییان ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه، ئێستاش له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كاندان و ده‌یانه‌وێت به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی، ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، تا ئێستا نازانرێت ئامانجی هێرشه‌كه چییه.
ا. م