وێنە و زانیاری لەسەر بریندارەکەی هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 7:45ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، سێ چه‌كدار هێرشییان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كانیش پۆلیسێک كه پاسه‌وانی باڵهخانهكهیە، برینداربوو.
ئه‌حمه‌د سه‌لیم گه‌ردی، كه پۆلیسه، له هێرشه‌كه‌دا برینداربووه، دواتریش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه، گوللـه‌یه‌ك به شانی چه‌پی كه‌وتووه، ئێستاش ته‌ندرووستی جێگیرە.
ئەحمەد سەلیم گەردی، لەدایكبووی ساڵی 1983یە. باوكی پێنج منداڵە و دانیشتووی گەڕەكی باداوەی شاری هەولێرە. 16 ساڵە پۆلیسە و ئەوە دووەمجارییەتی لە ئەركدا برینداردەبێت.

H.J