له‌ سه‌یدسادق كەسێك كوژراو دوو تۆمەتباریش دەستگیركران

تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌

K24- هه‌ولێر:

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەقەزای سەید سادق هەریه‌ك له‌ (ه،ك،س, لەدایكبووی 1996 و  ه،ج،ن، لەدایكبووی 1997) بە دەمانچە و كەلەپچەی پلاستیك و بەدەمامكدارى بۆ دزیكردن دەچنە سەرماڵی (أ،ع،ع) لەدایكبووی 1975 كە پیشەی ئاڵوگۆڕگردنی دراوە، لە ئاكامی پێكهەڵپژان و شەڕ لە نێوانیاندا, تۆمەتبار (أ،ع ،ع) بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقە دەكات و دەستبەجێ‌ (ه،ك،س) دەكوژێت و تۆمەتبار (ه،ج،ن) هەڵدێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان, تەرمی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا, دوای ماوەیەكی كەمیش لە ڕوداوەكە هێزەكانی پۆلیس توانییان هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

ئێستا تۆمەتبار (أ،ع،ع) لەدایكبووی 1975 كە پیشەی ئاڵوگۆڕگردنی دراوە بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی دادوەر بەندە .

هەروەها تۆمەتبار (ه،ج،ن، لەدایكبووی 1997) بە پێی ماددەی 405 لەیاسای سزاكانی عیراقی و بەفەرمانی دادوەر بەندە.

دوای ده‌ستگیركردنیشان، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ لە بنكەی پۆلیسی سەید سادق لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكە دەستیپێكردووە و تۆمەتبارانیش دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوه‌.

H.B