به ڤيديۆ.. كوردستان24 ديمه‌نى ساتى په‌لاماردانى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
گرته‌ى ڤيديۆيى كامێراى چاودێرى ساتى په‌لاماردانى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24، گرته‌ى ڤيديۆيى كامێراى چاودێرى ساتى په‌لاماردانى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه.
وه‌ك له ڤيديۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رسێ تيرۆريست به ده‌مانچه و تفه‌نگه‌وه په‌لاماره‌كه‌يان ئه‌نجامداوه و پۆليسى پاسه‌وانى به‌رده‌رگا بريندار ده‌كه‌ن.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ 4 كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
شه‌هیده‌كه ناوی "فه‌رحان ئیلیا برایمۆك"، ته‌مه‌نی 55 ساڵه وكریستیانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.

دوای چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، تیرۆریستیان خۆیان له نهۆمی سێیه‌م حه‌شاردابوو، دواتریش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ره‌تا دوانییان كوژران، چه‌كداریش سێیه‌میش برینداركرا و دواتریش كوژرا.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه كوژران و بارودۆخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا ئارامه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و جۆره هێرشانه هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناخاته سه‌ر ئه‌وان و له خزمه‌تكردنی خاك و نیشتمان و پایته‌خت ساردییان ناكاته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش ته‌واوی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م رای گشتی.
بڕياره ئه‌مشه‌و كاتژمێر (9:00) له توێى به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى كوردستان24، تارق نوورى ورده‌كارى زياتر له باره‌ى ئه‌و په‌لاماره تيرۆريستييه بخاته‌ڕوو.
ئ.ر