پێشمەرگەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی7ی2018 ، لەقەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەكی تەمەن40ساڵ كە پیشەی پێشمەرگە بووە, كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
وه‌ك پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی فریاگوزاری هاوڵاتییەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا, بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەوتاوان هاوڵاتی (ع،ج،ن) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵه و پێشمەرگە بووە و لەدایكبووی 1978 لەماڵەكەی خۆیدا بەفیشەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه نه‌كراوه و ورده‌كاری زیاتر نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
H.B