خوێندنی ئێواران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان داده‌خرێت
بڕیاره‌كه ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه ساڵانی پێشوو له‌و به‌شانه وه‌رگیراون
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئێواران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم دابخات و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌مساڵی خوێندن "2018-2019" ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌كره‌م دووپاتیكرده‌وه، "له‌پێناو گرنگیدانی زیاتر به پرۆسه‌ی فێركردنی به‌یانیان و ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ڕووی جۆرایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی لای قوتابیان، بڕیاردرا زیاتر له 70%ی به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران له زانكۆ په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دابخرێن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گوتی، وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه ساڵانی پێشوو له‌و به‌شانه وه‌رگیراون.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، ئه‌و بڕیاره سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئێواران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تایبه‌ت "ئه‌هلی" ده‌گرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به خوێندنی به‌یانیان بدرێت.
H.B