پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 و لە سلێمانی و دھۆك 41 پلە و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پێنج شەممە پلەی گەرما بەراود بە ئەمڕۆ دادەبەزێ و بەمشێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی 40 و دھۆك 41 و لە كەركووك 43 پلە دەبێت.
