پلەی گەرما دادەبەزێ
كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی كەشناسی سبەی پلەی گەرما لە ناوچەكانی كوردستان دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 42 و لە سلێمانی 41 و كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی پێشبینی دەكات رۆژی ھەینی پلەی گەرما دابەزێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 43 پلە دەبێت.
