كوردستان24 ئەنجامەكانی كۆنگرەی یەكێتی زانایانی كوردستان بڵاودەكاتەوە

لە كۆی 31 ئەندام 22 ئەندامی پارتی ھەڵبژێردران

K24 - ھەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کۆتایی پێهات و دكتۆر عەبدوڵڵا سەعید وەیسی بە سەرۆكی یەكێتییەكە ھەڵبژێردرایەوە. كوردستان24 ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرکردایەتی ئەنجوومەنی ناوندی یەکێتی زانایان بڵاودەكاتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، لە ھەڵبژاردنی سەركردایەتی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی زانایان، لە كۆی 31 ئەندامی بنەڕەتی، پارتی 22 ئەندامی لە كۆنگرەكە سەركەوتووە و یەکگرتوو 4 ئەندام و یەکێتی 3 ئەندام، کۆمەڵ 2 ئەندام.

هەروەها لە كۆی 8 ئەندامی یەدەگ پارتی 3 ئەندام، یەکێتی 3 ئەندام، یەکگرتوو 2 ئەندام.

بەپێی زانیارییەكان لەکۆی 255 دەنگی کۆنگرە، دكتۆر عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆكی پێشووی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، متمانەی 176 ئەندام کۆنگرەی بەدەست هێناوە و بە سەرۆكی یەكێتییەكە ھەڵبژێردرایەوە.

دوێنێ 25/7/2018، بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە وەزیر و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان، کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەهەولێر دەستیپێکرد.

ھ.م