عێراق قه‌رزداری لوبنانیشه
وه‌زیرێكی لوبنانی باسی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی لوبنانی، باس له قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر عێراق ده‌كات، كه له ساڵی 2003 و پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و قه‌رزه‌كانیش هی كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا پیشه‌سازی و بازرگانییه لوبنانییه‌كانه.
نیكۆلا توینی، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان، بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه، 26ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018 له رۆژنامه‌ی "جمهوریه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و قه‌رزانه له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام حوسێنه‌وه له‌سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه‌بوونه.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له‌سه‌رده‌می ئابلۆقه‌ی ئابووری سه‌ر عێراق، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراكی جێبه‌جێكرد، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی لوبنانی له عێراق ده‌ستییان به‌كاركرد، هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایه‌ش دووچاری كێشه‌ی وه‌رگرتنی پاره بوونه‌وه.
توینی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نانه‌ت له كاتی هێرشكردنه سه‌ر عێراقیش، كۆمپانیا لوبنانییه‌كان له ده‌ریاوه چه‌ندین كه‌شتی كه‌لوپه‌لیان بۆ عێراق ده‌هێنا كه داوایان لێكرابوو، به‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌و كۆمپانیایه كه‌وتن و بازرگانه لوبنانییه‌كان تا ئێستا پاره‌ی ئه‌و زیانانه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه.
وه‌زیره لوبنانییه‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ندێك له‌و كه‌لوپه‌لانه بڕه‌كه‌ی زۆر بووه و به ملیارێك دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه له دوای ساڵی 1993ه‌وه ده‌ستی پێكردووه تا 2003 به‌رده‌وام بووه.
توینی ئاشكراشی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دواجار دانیان به‌وه‌دانا كه له دوای 2003ه‌وه هیچ قه‌رزێكی قه‌ڵه‌كه‌بوویان نه‌داوه‌ته‌وه كه له ساڵی 1993ه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر به‌غدا و هێشتا كێشه‌یان له‌و باره‌یه‌وه ماوه.
سه‌باره‌ت به دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ش، نیكۆلا توینی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی عێراق نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به گوێره‌ی رێساكانی "یانه‌ی پاریس" ئه‌و قه‌رزانه‌ی نێوان ساڵانی 1993 تاكو 2003 بده‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و رێسایه‌ش، عێراق ته‌نها بڕی 10%ی قه‌رزه‌كان ده‌داته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت خاوه‌ن قه‌رزه‌كان له بڕه‌كه‌ی دیكه خۆشبن و ناوی عێراق له قه‌رزداری بهێننه ده‌ره‌وه، كه ئێستا قه‌رزداری هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رووسیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا و چینه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه، لوبنان نایه‌وێت به‌و جۆره چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌رزانه بكرێت و وه‌زیره‌كه‌ش رایگه‌یاندووه، عێراق ده‌یه‌وێت ته‌نها بڕی 10%ی قه‌رزه‌كان بداته‌وه، كه به ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، وه‌ك روونیشی كرده‌وه، ئه‌و قه‌رزانه هی كۆمپانیا و كه‌سانی تایبه‌تن، نه‌ك هی حكوومه‌تی لوبنان، بۆیه ناتوانرێت به هه‌مان رێسا قه‌رزه‌كان بدرێنه‌وه.
دووپاتیش له‌وه‌ش كردووه، له‌مڕۆوه ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له عێراق وه‌ریبگرنه‌وه، چونكه پیش‌تر دووچاری شه‌ڕ، داگیركردن و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بوونه‌ته‌وه و ئه‌و بواره‌یان نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر عێراق، نیكۆلا توینی ده‌ڵێت: "قه‌رزه شایسته‌كان له ساڵی 1993ه‌وه ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار، شایسته داراییه‌كانیش له ساڵی 2003، ئه‌ویش یه‌ك ملیار دۆلاره".
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی لوبنان ئاشكراشی ده‌كات، به‌یرووت هه‌وڵده‌دات داوای سووی ئه‌و قه‌رزانه‌ش بكاته‌وه له به‌غدا و ئێستا بڕه‌كانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ژماره‌ی كۆمپانیاكانیش گۆڕانكارییان تێدا كراوه و ئێستا 153 كۆمپانیان.
ا. م