له كوردستان ئاماده‌كاری بۆ بینینی دیارده‌ی مانگگیران ده‌كرێت
درێژترین مانگگیرانه له سه‌ده‌ی 21
K24 - هه‌ولێر:
جیهان چاوه‌ڕوانی دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی ده‌گمه‌نه، ئه‌ویش مانگگیرانی ته‌واوه، كه (مانگی خوێنین یاخود مانگی سووری)یشی پێده‌گوترێت.
له شاری هه‌ولێری پایته‌ختیش ئاماده‌كاری بۆ بینینی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كرێت، كه شه‌ویی 27 له‌سه‌ری 28ی ته‌ممووز رووده‌دات، ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و ماوه‌یه درێژترین مانگگیرانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه و مانگ ماوه‌ی 103 خووله‌ك له ناو سێبه‌ری زه‌وی ده‌مینێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتژمێر 9:24 خووله‌ك، مانگ ده‌چێته ناو سێبه‌ری ته‌واو (ئه‌مبرا) كه تاریكترین ناوچه‌ی سێبه‌ره‌كه‌یه و تا كاتژمێر 11ی شه‌و، مانگ به ته‌واوی له ناو سێبه‌ری زه‌وی ون ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، تا كاتژمێر 2ی شه‌و، به ته‌واوه‌تی مانگ له سێبه‌ری زه‌وی ده‌رده‌چێت و رۆشنایی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش دیارده‌ی مانگگیرانی ته‌واوه‌تی كۆتایی دێت.
ا. م